نها نیوز - هەواڵەکان
ئێوارەی ڕۆژی شەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەرپرسی کاروباری ئەمەریکا لە بەغدا باسی دەرئەنجامی کۆنفرانسی ڕیازی کرد کە لەم دواییانەدا سەبارەت بە سووریا بەڕێوەچوو.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازی لە دانیال ڕوبیشتاین، ڕاوێژکاری نوێی باڵیۆزخانەی ئه مریکا له بەغدا کرد".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیر پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە ڕوبینشتاین کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکانی، جەختی لەسەر قووڵی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا کردەوە، خواستی عێراقیشی دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لەژێر ئیدارەی داهاتووی ئەمریکادا".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، "گفتوگۆی قووڵ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، جگە لە پێداچوونەوە بە بارودۆخی ناوچەکە، بەتایبەتی دۆخی سووریا" هەردوولا دەستیان خستووتە سەر "پێشهاتە سیاسییەکانی ئێستا و ئەو ڕۆڵە سەرەکییەی گێڕاوە". لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی، بە پلەی یەکەم ئەمریکا، لە ڕەوتی ڕووداوەکانی ناو سووریا".
هەردوولا باسیان لە "دەرەنجامەکانی کۆنفرانسی ڕیاز بۆ سووریا کرد، کە بەشداریکردنی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو"، هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاسپاردانەی کرد کە لە کۆنفرانسەکە دەرچوون.
لە کۆتایی دیدارەکەدا حوسێن جەختی لە "گرنگی پتەوکردنی هاریکاری نێوان عێراق و ئەمەریکا کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و بەشداربێت لە گەیشتن بە سەقامگیریی ناوچەکە".