عێڕاق

زانیاری تایبەت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تائێستا هیچ بڕیارێک نیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و دەڵێت، "پێشتر ئیسرائیل داوای کردووە هەندێ گروپ لە عێراق  کۆنتڕۆڵ بکرێن دەنا هێرشیان دەکاتە سەر".

جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نها نیوز ڕایگەیاند: "هیچ بڕیارێک لە هیچ ناوەندێکی دەسەڵاتی عێراق، و هیچ داواکارییەک لە کوتلەیەکی سیاسی و وە هیچ داواکارییەکی نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی بونی نیە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەمریکا، ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی ئەورووپا داوایان لە عێراق کردووە هەندێک گروپی حەشدی شەعبی بەناوی مقاوەمەی ئیسلامی کە بنکەو بارەگاکانی هەوپەیمانان لە عێراق، سوریا و باکوری ئیسرائیل بەئامانج دەگرن کۆنتڕۆڵ بکرێن".

دەشڵێت: " لەلایەن ئیسرائیلەوە داوا لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە ، و لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش سکاڵی پێشکەش کردووە و دەڵێت، "ئەگەر عێراق ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو گروپە چەکدارانە بکات کە پەیوەندیان بە حەشدەوە نەماوە و پێشرت حەشد بوون، ئێستا بوون بە مقاوەمەی ئیسلامی ئەوا هێرشیان دەکاتە سەر و سەکردەکانیان بەئامانج دەگرین".

جەبار یاوەر، لە کۆتایدا وتی: "بەپێی هەلومەرجی واقعی ئێستا دەبینین ئەو گروپانە بێدەنگن ماوەیەکە بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ناکەنە ئامانج وازیان هێناوە، هەروەها هەلومەرجی شەڕ لە لوبنان و غەززە گۆڕاوە بەهۆی ئەو گۆڕانکاریەی بەسەر حکومەتی سووریادا هاتووە ئەو گروپانەش بێدەنگ بوون".

سەبارەت بە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی چ سودێکی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان؟ ئەی زیانەکانی چیە؟ ناوبراو لەوەڵامدا وتی: "ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە کوردەوە نیە".

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2014 بەفتوایەک دامەزراوە، بەڵام دوای بە یاسایەک لە ساڵی 2016 کران بە هێزێکی یاسایی،  بۆیە دەبێت هەر بە یاسا هەڵبوەشێنرێنەوە لە پەرلەمان، وەدەبێت یاساکەش لەسەر ئەساسی داواکارییەک لە ناو پەرلەمان داوابکرێت یان حکومەت خۆی داوا بکات بۆ هەڵوەشاندنەوە، بەڵام تائێستا هێچ داواکارییەکی لەو جۆرە نیە.

14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.