پەرلەمانی عێراق دەنگی بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دا
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەنجوومەنی نوێنەران ئەمڕۆ دووشەممە دەنگی دا بە درێژکردنەوەی دەوامی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەنجوومەنی نوێنەران لە میانی دانیشتنی خۆیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، دەنگیدا بۆ درێژکردنەوەی دەوامی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ".
پێنج ڕۆژ لەمەوبەر ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا ماوەی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ خولی ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژبکرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی ئەنجومەن دەرچووە، بڕیاردرا ماوەی پۆستی ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران بۆ خولی ئێستا بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژبکرێتەوە، کە لە 1/7/2025 دەستپێدەکات تا 1/6/2027.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ درێژکردنەوەی ماوەی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ پەسەند کرد.
هاوکات، د. بڕیار رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دوو ساڵ دريژ کرایەوە تاکو 1ی 6ی 2027.
|