عێڕاق

وردەکاری نوێ سەبارەت بە کوشتنی "ئەبو عوبەیدە"

نها نیوز – هەواڵەکان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، وردەکاری نوێی سەبارەت بە کوشتنی جێگری والی داعش لە پارێزگاری کەرکوک، بە نازناوی "ئەبو عوبێدە" ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "هێرشێکی ئاسمانی لەلایەن فڕۆکەی ئێف 16ی عێراقییەوە لە چیای حەمرین لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک ئەنجامدرا، کە حەشارگەیەکی گرنگی تیرۆریستانی داعشی کردە ئامانج".

دەشڵێت: "هێرشەکە لەو کاتەدابووە کە ڕێکخراوەکە هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر ئەو هێزەی کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکرد".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "هێزێکی قارەمان لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستیانکرد بە بەدواداچوونی تەکنیکی و سەرپەرشتیکردن و پلاندانان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ شوێنی ئامانجدار بە هاوکاری هەوڵە ئەندازیارییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک".

ڕوونیشیدەکاتەوە  "6 تەرمی باندە تیرۆریستییەکانی داعش دۆزراونەتەوە، لەنێویاندا یەکێک بەناو جێگری والی داعش لە پارێزگاری کەرکوک بووە.

ڕوونیکردووەتەوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشوەختانە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان بووە، و ئەنجامێکی سەرنجڕاکێش و ئاست بەرزیان هەبووە لە نەهێشتنی پاشماوەی باندە تیرۆریستییە دۆڕاوەکان".

2025-01-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.