دارایی عێراق لەبارەی گرفتی دابەشكردنی مووچەوە روونکردنەوەی بەپەلە دەدات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە كێشە بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری كۆمەڵایەتی دروست بووبێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لە رونکردنەوەیەکی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندووە "لەلایەن فەرمانگەی ژمێریارییەوە مووچەی مانگی كانوونی دووەمی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و چاودێری كۆمەڵایەتی خراوەتەسەر هەژماری دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی لەڕێگەی كورتەنامەیەكەوە ئاگاداردەكرێنەوە و دەتوانن سەردانی ئامێرەكانی راكێشانی پارە بكەن و مووچەكانیان وەربگرن".
ئەو وەزارەتە ئەوەشی خستووەتە روو، مووچەی خانەنشینان و تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی بەتەواوی دابینكراوە و بەهیچ شێوەیەك كەمی نەختینەییان نییە و تەواوی ئەو دەنگۆیانەی باس لە كەمی نەختینەیی دەكەن دوورن لە راستییەوە.
|