لە عێراقەوە بڕیارێکی گرنگ درا و بۆ ساڵی داهاتوو لە هەرێمیش جێبەجێ دەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بڕیار دەدات کە کۆنمرەی وەرگرتن لە کۆلێژە پزیشکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو بەرز بکاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت " بڕیاردرا بە سنووردارکردنی کۆنمرەی وەرگرتن لە کۆلێژە پزیشکییەکان بە جۆرێک لە 95٪ کەمتر نەبێت لە زانکۆ حکومییەکان و تایبەتەکان لە ساڵی خوێندنی 2024-2025وە.
ئەو وەزارەتە ئاشکراشی دەکات "بڕیاردرا بۆ وەرگرتن لە فاکەڵتی پزیشکی ددان و دەرمانسازی تایبەت بە لایەنی کەمەوە دەبێت لە 85٪ بێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ساڵانه هەزاران دەرچووی کۆلێژەکانی پزیشکی و دەرمانسازی و پسپۆڕییە تەندروستییەکانی دیکە لە زانكۆ تایبەتەکانی عێراق دهردهچن و دهکەونە تەڵەی بێکارییەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ڕاگرتنی کردنەوەی کۆلێژ و بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان به بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕێژەی کۆنمرەی وەرگرتن لە بەشە پزیشکییەکان لەزانکۆ حکومی و تایبەتەکان سنووردار دەکات.
|