عێڕاق

دادگایەکی عێراق بڕیار لەسێدارەدانی بۆ کەسێکی بەناوبانگ دەکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

دادگایەکی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری سەرکردەی کوژراوی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی دەرکرد، بەتۆمەتی کارکردن بۆ ئەو گرووپە و دەستبەسەرکردنی ژنانی ئێزدی.

ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە ماڵپەڕی خۆیدا نوسیویەتی "هاوسەری سەرکردەی کوژراوی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی، بە تۆمەتی کارکردن بۆ ئەو گرووپە و دەستبەسەرکردنی ژنانی ئێزدی، بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ناسنامەی هاوسەری بەغدادی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام سەرچاوەیەکی دادوەری ناوی ژنەکەی بەناوی ئەسما محەمەد بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکراکردووە.

ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشداوە "دادگای تاوانەکانی ناوچەی کەرخی بەغدا بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی دەکردووە، بە تۆمەتی کارکردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و دەستبەسەرکردنی ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەیدا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەنجومەنەکە، ئەو ژنە ئێزدییانەی لە قەزای شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ڕفێندراون، ئەو ژنە لە ماڵەکەی خۆیدا لە موسڵ دەستبەسەری کردوون.

سەرچاوە دادوەرییەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، هاوسەرەکەی بەغدادی دوای دەستگیرکردنی لە تورکیا لەگەڵ منداڵەکانی گەڕێنراونەتەوە عێراق.

پێشتریش عێراق لە مانگی دوودا ڕایگەیاندبوو "خێزانەکەی" بەغدادی گەڕاندووەتەوە.

ئەوەشلەکاتێکدایە، لە مانگی یازدەی 2019، تورکیا ئاشکرایکرد، هاوسەرەکەی بەغدادیی دەستگیرکردبوو، کە میدیاکانی تورکیا لە مانگی شەشی 2018دا بە ناوی ئەسما کوبەیسی ناویان برد.
 
2024-07-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.