کوردستان

بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانییکردنی یەکێتی لە پرۆسەی ئاشتیی ئەرکێکی نیشتمانییە

نهانیوز-هەواڵەکان

شەممە 6ی کانوونی یەکەم بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ  کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستانبوڵ رایگەیاند"پشتیوانییکردنی یەکێتیی لە پرۆسەی ئاشتیی هەڵوێستێکی سیاسیی نییە بەڵکو ئەرکێکی نیشتمانییە بەرامبەر گەلی کورد".

لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی هاتووە: ئێمە ئەزموونمان کردووە و دەزانین شەڕ و پێکدادان براوەی نییە، کاتێک کە ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی گرنگیی و بایەخی ئاشتیی و سەقامگیریی، کە دەبنە بناغەی ژیانی شەرەفمەندانە و خۆشگوزەران، ناوچەکەمان لە دووڕیانێکدایە کە دینامیکە جیۆسیاسییەکان لە ناوچەکە و جیهان خەریکە پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە.

لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی هاتووشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1975، باوەڕی پتەو و نەگۆڕی بەوە هەبووە کە توندوتیژیی دابەشبوونەکان قووڵدەکاتەوە و چارەسەر تەنیا لەڕێگەی دیالۆگی سیاسییەوە بەدەستدێت.

ڕاشیگەیاندووە ئەم بنەمایە پێناسەی رێبەرایەتی مام جەلال دەکات ئەو کە ئازایەتی و ڕوونی لە ئامانج و پابەندیی بە ئاشتی، ساتی ناڕوون و نادیاری هەستیاری بۆ دەرفەتی ئاشتەوایی گۆڕی.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.