نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتە خاکی ئەمریکا
نهانیوز-هەواڵەکان
ئاژانسێکی ئێرانی بڵاویکردەوە کە نەوتهەلگرێک نەوتی کوردستانی لە بەندەری جیهانەوە گەیاندووەتە ئەمریکا
شەممە 6ی کانوونی یەکەم ئاژانسی میهری ئێرانی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە دوو مانگ دوایکردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی عێراق- تورکیا، لە 24ی تشرینی دووەمی 2025، نەوتهەڵگرێک کە نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان کە لە بەندەری جەیهانەوە هاتبوو، لە ترمیناڵی نەوتی لوئیزیانا لە ئەمریکا وەستا.
بە گوێرەی راپۆرتەکە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە هێلی بۆری عێراق - تورکیا جگە لە دابینی نەوتی پێداویستی پاڵاوگەکانی ئەمریکا بە نرخی رکابەری، نیشانەیەکە بۆ تۆکمە بوونەوەی سیاسەتەکانی واشنتۆن لە بەرامبەر هاوبەش و ڕکابەرەکان لە ناوچەکەیە.
|