کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی: بارانبارینی چڕ و لافاو بەڕێوەیە

نهانیوز-هەواڵەکان

لە سبەینێ یەکشەممەوە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەستپێدەکات و لە کاتەکانی شەو بڕی بارانەکە زیاد دەکات و لە بەشێک لە ناوچەکانی هەڕیم مەترسی دروستبوونی لافاوی بەهێزیش دەبێت.

ئاراز جەبار، شارەزا لە بواری کەشناسی بڵاویکردەوە" سبەینێ یەکشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە درێژای کاتەکان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە کاتەکانی بەیانیەوە بارانبارین بەرێژەی مامناوەند و پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای نەینەوا و دهۆکەوە دەستپێدەکات و لەناوچەکانی دیکەی هەرێم ئەگەری نمە باران دەبێت".

باسی لەوەشکردووە: لەکاتەکانی سبەینێ ئێوارەوە بۆ کاتەکانی شەو بارانبارین فراوان دەبێت و لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم بارانی مامناوەند دەستپێدەکات لەگەڵ چالاکبوونی هەورە بروسکە لە هەندێک کاتدا.

دەشڵێت: “رێژەی بارانەکە لەناوچەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەرین و سۆران و ناوچەکانی ئاکرێ و بارزان و ئامێدی و بەردەرەش و کۆیە و مێرگەسۆر زیاتر دەبێت هەندێ جار لێزمە باران دەبێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لەو ناوچانەدا دەبێت، کە لەهەندێ شوێند بەهۆی توندی و زۆری بارانەکەوە بەتایبەت لەناوچەکانی بارزان و مێرگەسۆر و ئاکرێ مەترسی دروستبوونی لافاوی بەهێزیش دەبێت.

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.