کوردستان

وادەی پێدانی پاداشتی کارمەندانی کۆمیسیۆن ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی پێدانی پاداشتی کارمەندانی کۆمسیۆن کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان بەڕێوەبرد ئاشکرا دەکات و دەلێت " دەکەوێتە ساڵی 2026، شەش جۆر پاداشتیش بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە."

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، پاداشتى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵى نوێوە.

پاداشتى کارمەندان لەنێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت و شەش جۆرە، ئەوەش بەگوێرەى ئەرکەى کارمەندەکە بینیویەتى، ئەگەریش فەرمانبەری حکومی یان خوێندکار و دەرچووی زانکۆ بێت جیاوازى هەیە.

نەبەرد عومەر، لەبارەی پاداشتی ڕۆڵ و ئەرک لە ڕۆژانی هەڵبژاردندا باسی لەوەکرد، “بۆ هەر ڕۆڵێک، پاداشتى دەرچووانی زانکۆ و خوێندکاران بە بەراورد بە فەرمانبەرانی حکومی 100 هەزار دینار زیاترە، ئەگەر کارمەندێک لە هەردوو ڕۆژی دەنگدانى تایبەت و گشتی ئەرکەکەی ببینیبێت 100 هەزار دینار دەخرێتە سەر کۆی پاداشتەکەى”.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.