کوردستان

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی بارانبارینێکی بەهێز دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەکانی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوەی زیاتر دەکات، شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی بارانبارینێکی بەهێز دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت  وپلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت.

 هاوکات ، شاڵاو هیدایەت شارەزایی کەشناسیی رایگەیاند،  لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارینی ماوەدرێژ ڕوو لە هەرێم دەکات، بەهۆی ئەم شەپۆلە، هەرێمی کوردستان لە دۆخی وشکەساڵیی دەربازی دەبێت و دەچێتە وەرزی زستانەوە.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.