کوردستان

گوژمەیەکی 756 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانی خەرج دەکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

زیاتر لە 756 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لە سلێمانی خەرج دەکرێت، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دابین دەکرێت.

یەکشەممە 2ی تشرینی دوەم وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (756،088،000)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی تۆڕی شەقامەكانی كەرتی (یەكەكەكان)ی بەكرەجۆ.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان تایبەت بە داهات دراوە.

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.