کوردستان

مووچەی توێژێکی فراوانی هەرێم دابەش دەکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ مووچەی مانگی 8ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت و  هاوکات بەشێکی دیکەی فەرمانبەرانیش دوو مووچە وەردەگرن.

یەکشەممە 2ی تشرینی دوەم وەزارەتی دارایی هەرێملە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت

 هاوکات مووچەی مانگی هەشت و مووچەی مانگی دووی ساڵی 2025ـی ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە دوای 01-07-2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.

 
15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.