بافڵ تاڵەبانی: قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا و دوای 2 رۆژ مووچە دێ
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتی رایدەگەیەنێت، قوباد تاڵهبانى دهچێت بۆ بهغدا و دواى 2 ڕۆژ مووچه دێ، دەشڵێت "من و ترەمپ لەیەک دەکەین جگە قژمان".
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە دیداری حزبەکەی دەڵێت "قوباد تاڵهبانى دهچێت بۆ بهغدا و دواى 2 ڕۆژ مووچه دێ".
دەشڵێت "من و ترەمپ لەیەک دەچین برس قژمان جیاوازە".
دیاریترین وتەکانی بافڵ تاڵەبانی لە دیداری یەکێتی:
ـ حزبی یەکێتی لەهەموو حزبەکانی کوردستان باشترە.
ـ ئەوەی دەیەوێت بزنس بکات با بێتە سلێمانی.
ـ هەدەفێکی گرنگمان هەیە کە کار لەسەر دادگاکان بکەین و ئازاد بێت.
ـ هیچ حزبێک لەکوردستان هێندەی یەکێتی خزمەتیی کردبێت.
ـ ئێستا ژمارە یەکین لە عێراق.
ـ من و ترەمپ لەیەک دەچین بەس قژمان جیاوازە.
ـ گۆڕانکاری ئێران و ئەمریکا فرسەتە بۆ میللەتی کورد.
ـ سیاسەتی هەندێک لە کوردستان زۆر هەڵەیە زیانی لە هەموو کوردستان داوە.
ـ یەکێتی حزبێکی لۆکاڵی نییە.
ـ هەڵبژێردراوم بۆ هاوسەرۆکی رێکخراوێکی ئینتەرناشیناڵ.
ـ ئامادەم 20 جاری دیکە بچمە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆببمەوە
ـ قوباد تاڵهبانى دهچێت بۆ بهغداد و دواى 2 ڕۆژ موچه دێت.
ـ حزبێك له دهۆك له سهدام حسێن زیاتر دهنگى هێنا.
ـ بڕۆن له نهتهوه یهكگرتووهكان بپرسن كه ههڵبژاردندا چى ڕوویدا له دهۆك.
ـ تەنها یەکێتی دەتوانێت لە بەغداد خزمەت بکات .
ـ ئیستا لە هەموو کات توندترم بەرامبەر پارتی .
ـ کەسانێک کە ئێستا لە ناو یەکێتی نەماون کەرکوکیان فرۆشت.
ـ تاوەکو ئێستا لەگەڵ پارتی باسی پۆستەکانمان نەکردوە.
ـ تاکە حزبین لەگەڵ ئێران و ئەمریکا پەیوەندیی هەبێت.
|