کوردستان

جەعفەر شێخ مستەفا: یەکێتییەکەمان لە نوێبوونەوەدایە و دەچێتە قۆناغێکی نوێوە

نهانیوز-هەواڵەکان

جەعفەر شێخ مستەفا ئاشکرای دەکات کە یەکێتیی دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و جێگری سەرۆکی هەرێم لە دووەمین دیداری یەکێتیدا لە سلێمانی رایگەیاند" یەکێتییەکەمان لە نوێبوونەوەدایە و دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، ئێمە لە حزبێک زیاترین دیدگایەکین بۆ کەسوکاری شەهیدان و نەوەکانی داهاتوو".

باسی لەوەشکرد" کوردستان و ناوچەکە لەڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوەرییەوە رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبنەوە بۆیە پێویستە چاکسازی لە دامودەزگاکاندا بکەین بەجۆرێک رێز لە رابردوومان بگرین و داهاتوومان دەستەبەربکەین".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی، 2025، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال دووەمین دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە 28ـی 5ـی 2022، یەکەمین دیداری خۆی لە شاری سلێمانی دەستپێکرد و لە ڕۆژی 31ـی 5ـی 2022، کۆتایهات، و ئەمڕۆش دووەمین دیداری خۆی دەبەستێت.


2025-04-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.