سبەینێ یەكێتی بە دوو هەزار پێشنیارەوە گەورەترین دیدار لە سلێمانی دەبەستێت
نها نیوز- هەواڵەکان
وتەبێژی دووەمین دیداری یەكێتی ئاشکرایکردووە، سبەینێ لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی دووەمین دیداری یەکێتی بەڕێوەدەچێت.
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی دووەمین دیداری یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، سبەینێ چوارشەممە، دووەمین دیداری گشتیی یەكێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و سەرپەرشتیاری دیدار لە هۆڵی پێشمەرگە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە دیدار داڕشتنی ستراتیژ و سیاسەتی یەكێتییە، کە زەمینەسازییە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی هەرێمی، ناوخۆيی و ناوچەییەكان.
ئەوەشی خستەڕوو، بە 70 پڕۆژە و دوو هەزار پێشنیاز یەكێتی دواجار بڕیاریدا دووەمین دیداری گشتیی سازبكات.
|