پارتی کاندیدانی پەرلەمانی عێراق و کابینەی دەیەم دیاری دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی زانیارییەکانی میدیای پارتی، لەنێو ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، کادیرانی حیزبەکە سیڤی دەنێرین بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەی لە کابینەی دەیەمدا پشکی حیزبەکەیان دەبێت.
ئەوەش هاتووە، پارتی لیژنەیەکی بۆ وەرگرتنی سیڤییەکان پێکهێناوە کە پشتیوان سادق وەکو "سەرۆکی کوتلەی وەزاریی زەرد" سەرۆکایەتیی دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، مەکتەبی رێکخستنی پارتی بە نوسراوێک داوای لە لق و ئۆرگانەکان کردووە، ناوی ئەو کەسانە بنێرن کە بەربژێریان دەکەن بۆ پەرلەمانی عێراق.
جێی ئاماژەشە، بڕیارە رۆژی 11-11-2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
|