داهات و بڕی قاچاخبردنی نەوت لەهەرێم ئاشکراکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، هەرێم رۆژانە (180) هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەفرۆشێت، داهاتی یەک رۆژیشی (11) ملیۆن دۆلار.
عەلا حەیدەری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی (الرابعة) وتی "رۆژانە نزیکەی (180) هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت. كە زیانێکی بەرچاوی ئابوری بە عێراق دەگەیەنێت".
وتیشی "ساڵانە بە نزیکەی (4) ملیار دۆلاری دەخەمڵێنرێت".
ناوبراو رەتیشیکردەوە هیچ قاچاخچێتییەک لە ناوچەکانی باشوردا هەبێت.
بەوتەی حەیدەری "دوای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی پاریس، هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی بە فەرمی راگیرا، بەڵام پرۆسەی بەرهەمهێنان بەردەوام بووە و، دەستكراوە بە هەناردەكردنی نەوت بەشێوەی نایاسایی، لەڕێگەی تانکەر و ئامرازەکانی تری گواستنەوە، لەدەرەوەی چاودێری حکومەتی فیدراڵی".
"ئەو نەوتەی قاچاخ دەبرێت بە نزیکەی (180) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا مەزەندە دەکرێت، کە یەکسانە بە زیاتر لە (11) ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا و، بە نرخێکی کەمتر لە نرخی جیهانی دەفرۆشرێت، كە زیانی ساڵانەی بە (4) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت". ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غاز وا دەڵێ
|