| بافڵ تاڵەبانی: هێشتا مەترسییەکان ماون و هیوادارم پشتیوانییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن
                              نها نیوز-هەواڵەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی و جانێت ئەلبێردا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەردەوامی هاریکارییەکانی نێوان هەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا کە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان. سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ هاریکارییە سەربازییەکانی هۆڵندا بۆ هەرێمی کوردستان و عیراق هەبوو و رایگەیاند، هێشتا مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش ماون و هیوادارم لە پشتیوانییەکانتان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن. باسکردن لە دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون. |