کوردستان

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی خۆسەر دۆخی کوردانی رۆژئاوا ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوا (خۆسەر)، بارودۆخی کورد لە سووریا جیاوازە لە هەرێمی کوردستان، دەشڵێت "زۆرینەى پێکهاتەکانى سوریا داواى لامەرکەزى دەکەن".

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان لە دیداری سلێمانی رایگەیاند "بارودۆخی کورد لە سووریا جیاوازە لە هەرێمی کوردستان". 

وتیشی "هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی گرنگی هەیە لە ناوچەکەدا". 

ئیلهام ئەحمەد ئاشکراشیکرد "ئەمریکا هێزێکى کەمى لە رۆژاڤاى کوردستان هەیە".

هەر بەپێی وتەی ناوبراو، پێویستە سیستمی نوێی سووریا هاوبەشی پێکهاتەکان لە خۆبگرێت. وتیشی "سەپاندنی جۆرێک لە حوکمڕانی لە سووریا شکست دەهێنێت".

هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی (خۆسەر) باسی لەوەشکرد، عەلەوی، درووز، مەسیحی و پێکهاتەکان دژی دەسەڵاتی ناوەندین. چونکە "زۆرینەى پێکهاتەکانى سوریا داواى لامەرکەزى دەکەن".

هەر لەوبارەیەوە ئەوەشی خستە روو "رەتکردنەوەى لامەرکەزى سەرەنجامى باشى نابێت".

ئیلهام ئەحمەد هێمای بۆ ئەوەشکرد "ئەمریکا هێزێکى کەمى لە رۆژاڤاى کوردستان هەیە".
2025-04-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.