کوردستان

پارتی هاوکاری خۆی بۆ رۆژئاوا راگەیاند

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، بەگوێرەی ئەزمونەکانیان ئامادەن هاوکاری سووریا بکەین، دەشڵێت "رووداوەکانی سووریا چاوەرواننەکراو بوون".

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی لە دیداری سلێمانی وتی " گرنگترین بابەت بۆ کوردسانی سووریا لەم قۆناغەدا یەکڕیزییە".

وتیشی "پشتیوانی داواکارییە لۆژیکییەکانی کوردانی سووریا دەکەین".

زێباری ئاماژەی بەوەشکرد، کوردانی سووریا دەرفەتێکی گرنگیان لەبەردەمە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان. 

بەوتەی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بێت، رووداوەکانی سووریا چاوەرواننەکراو بووە.

هۆشیار زێباری راشیگەیاند "بەو ئەزمونەی هەمانە دەتوانین هاوکاری سووریا بکەین".
2025-04-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.