کوردستان

ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی پۆستەکان یەکلایدەکەنەوە‌

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەمڕۆ جارێکی دیکە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

وابڕیارە، کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی 4ـی 2025، هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی، کۆببنەوە. 

کۆبوونەوەکەی هەردوو شاندی باڵای دانوستانکاری پارتی و یەکێتی، درێژەپێدەری کۆبوونەوەکەی پیرمامە کە ڕۆژی سێشەممە، 15ـی 4ـی 2025، بەڕێوە چوو و تێیدا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکان کرا. 

وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ڕەشنووسێک ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکان لەنێوان هەردوولادا. 
2025-04-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.