چارەنوسی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر دەدەن بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لهنۆیهمین دیداری سلێمانی لهزانكۆی ئهمریكی ڕایگەیاند " ئهو حكومهته دەتوانێت پلانو بەرنامەی باشتری بۆ ئاسایشو سەقامگیریی لەهەرێمو عێراقو ناوچەکە هەبێتو هەرێمی کوردستانیش دەبێتە فاکتەرێکی سەقامگیریی لەناوچەکە، گرنگییەکەی بۆ هەرێم ئەوەیە، ئەوەش گرنگی زیاتری هەیە بۆ کۆمەڵگهی نێودەوڵەتیو هەرێمیی ههیهو دهتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێرێت هەم لەهەرێمو هەمیش لەعێراقو ناوچەکە".
دەشڵێت"جارێ هیچ چارەسەرێک بۆ ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان نییە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەی دەکەن تاوهکو کۆتایی بەم بابەتە بێت، کێشەکە لەوەدایە هەرچەند جارێک ئەم بابەتە باسدەکرێت، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای کێشەکان، نابێت چیتر ڕێگە بدرێت ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا بێتە ناو خاکی هەرێم".
ئاماژە بەوەشدەکات کە" بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی قاچاخ نایەتە ناو هەرێمی کوردستان، بابەتی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بەڕێگەی یاسایی چارەسهر دەبێتو ئهوهش لهڕێگهی هاتوچۆی پارێزگاكانهوه".
|