مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
                        
                        
                             
                         
                             نها نیوز-هەواڵەکان 
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی "ئێزدی" پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی ئێزدی دەكات و رایدەگەیەنێت، "ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن". 
دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی… 
بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدی جەژنی (چارشەمبا سۆر) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین و هیوای جەژنێكی پڕ لە خۆشی و كامەرانیان بۆ دەخوازین. 
ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن و لە مێژووی كۆن و نوێدا چەندینجار رووبەڕووی پەلاماردان و نەهامەتی بوونەتەوە. 
ئەمڕۆ لەم جەژنەدا هەنگاوەكانی گەڕاندنەوەی ژیانی شكۆمەندانە بۆ ئێزدییەكان لە شەنگال و دەوروبەری كار و ئەركی خێراتركردنی هەمووانە لە لایەنە سیاسیەكان و حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی تاوەكو گرەنتی ئۆقرەیی یەكجارەكیان بۆ دابینبكەین و رووبەڕووی هیچ مەترسییەكی پەلاماردان نەبنەوە. 
مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  
                            
                            
                            
                            
                        
       
   
    
    
        
   
   
        
 
        
 
 |