هەسەدە: 6 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەلایەن شەرڤانان تێکشکێندراون
نهانیوز-هەواڵەکان
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت" دوێنێشەو تورکیا و چەکدارانی بەردەوام بوون لە هێرشەكانیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزەكانیشمان توانیان سێ چەکداری سەر بە توركیا بكوژن و شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیشیان خستە خوارەوە".
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشێکی گرووپە چەکدارەکانیان بۆسەر یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانیان لە دەورووبەری بەنداوی تشرین پوچەڵکردۆتەوە و بەهۆی دروستبونی شەڕ و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و گرووپە چەکدارەکان، سێ چەکدار کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، هێزەکانمان توانیویانە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گرووپە چەکدارەکان بخەنە خوارەوە، کە لە نێویاندا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی تێدابووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە درێژایی شەوی ڕابردو بەسەر ئاسمانی شاری کۆبانێ و شارۆچکەی عەین عیسا سوڕانەتەوە.
|