کوردستان

کێشەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر بوو

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینی پێشمەرگە مژدەی خۆشی دەداتە خانەنشینانی پێشمەرگە و ئاشکرایدەکات پێشووتر مووچەکانیان چۆن بووە وای لێدێتەوە.

عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کێشەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە مانگی داهاتووەوە چارەسەردەکرێت بەوەشێوەی کە پێشوو هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە بڕە پارەیەیی کە مانگی پێشوو لێیان بڕدراوە بەدڵنیایەوە مانگی داهاتوو بۆیان دەگەڕێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ کۆمەڵێک خانەنشینی پێشمەرگە لە دژی بڕینی هەندێک لە مووچەکانیان لەبەردەم بانکی خانەنشینی سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2025، خانەنشینانی پێشمەرگە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ساڵانی خزمەت‌ و گەڕانەوە بۆ ئەو یاسایەی پێی خانەنشینكراون، مووچەی تێكڕای خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ 500 هەزار دینار كەمكراوەتەوە.

2025-02-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.