مۆستا مانگرتووەکان ناوەرۆکی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ خێمەکە ئاشکرادەکەن
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی خێمەی مانگرتوانی کرد، مامۆستایانی ناڕازی ئەوەییان ڕەتکردووەتەوە کە قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کۆبووەتەوە ڕێککەوتن کارابێت.
ئاماژە بەوەش دەکەن، کاک قوباد وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی سەردانی کردوون و وەک هاوڵاتییەکی ئاسایی دانیشتووە، بۆیە هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە و وەرەقەی سپیش نەخراوەتە بەردەمیان و مانگرتووان نەچوونەتە ژێر باری هیچ ڕێککەوتنێک.
دەشڵێن، ئەوەی باس دەکرێت هەمووی دوورە لە ڕاستییەوە و تەنیا وتوویەتی من پێم خۆش نیە لەژێر ئەو خێمەیەدابن ئێوە ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن داواکاریەکانتان ڕەوایە و پشتیوانتانین.
ماوەی 13 ڕۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر دەستیانکردووە بە مانگرتن لەدژی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئێستاش تاکە مەرجیان بۆ حکومەت دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووە.
|