کوردستان

قەیرانی "درێژخایەنی" مووچە.. فەرمانبەرانی سلێمانی دەگەیێنێتە هەولێر

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 9ـی شوباتی، 2025، سەدان فەرمانبەر و مامۆستای ناڕازی لە پارێزگای سلێمانیەوە بەرەو پارێزگاری هەولێر بەڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەی مووچەکانیان دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، جووڵەی دەیان پاسی پڕ لە فەرمانبەریان بڵاوکردەوە کە لەبەردەم خێمەی مانگرتووانن دەیانەوێت بگەنە هەولێر کە بەشێک لە ناڕازیان بۆ ماوەی12 ڕۆژۆ مانیان گرتووە لە خواردن، بەو پێیەی هێشتا مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی 2024 خەرج نەکراوە، سەرەڕای ئەوەی بەغدا و هەولێر گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە مووچەی ساڵی 2025.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 1ـی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە دەسەڵاتی ئەمنی هەولێر ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان توندتر کردووە و هەوڵدەدەن ڕێگری بکەن لە هاتنە ژوورەوەی ئەو کارمەندە ناڕەزاییانەی کوردستان کە لە سلێمانییەوە دێن.

2025-02-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.