زانیاری نەبیستراو لەبارەی گیانلەدەستدانی مامۆستایەکی مانگرتوو ئاشکرادەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ده‌نگۆى گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كێك له‌مانگرتوانى خێمه‌كه‌ى شارى سلێمانى، وته‌بێژى مانگرتوان هاته‌ده‌نگ و زانیاری نەبیستراو ئاشکرادەکات.
عوسمان گوڵپى، وته‌بێژى خێمه‌ى مانگرتووان لەبارەی ئەو دەنگۆوە وتی "له‌ناو سۆشیال میدیا ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبوه‌ته‌وه گوایه یه‌كێك له‌مانگرتووان گیانى له‌ده‌ستداوه".
ئاشکراشیکرد "هیچ مانگرێك گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام به‌ڕاستى ته‌ندروستیان زۆر خراپه و تادێت به‌ره‌و خراپى زیاتریش ده‌چێت، چونكه كاریگه‌رى ئه‌و ماوه زۆره‌ى مانگرتن له‌خواردن و خواردنه‌وه، كاریكردووه‌ته‌سه‌ر ته‌ندروستیان".
عوسمان گوڵپی وتیشی "بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه نابه‌رپرسیارانه‌ن، ئه‌وكه‌سانه بڵاویده‌كه‌نه‌وه كه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه ناكه‌ن، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه چه‌نده خێزانه‌كانیان ده‌خاته چ دۆخێكه‌وه".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دواى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆریان بڕیاریاندا چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان ره‌تبكه‌نه‌وه، له‌سه‌ر داوا‌و تكاى زۆرێك له دڵسۆزان، له‌ئەمڕۆوه مانگرتووان چاره‌سه‌ره پزیشكیه‌كان وه‌رده‌گرن.
|