کوردستان

قوباد تاڵەبانی: وریا حەمەكەریم میدیاكارێكی دیار و خۆشەویست بوو

نها نیوز - هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنووس وریا حەمەكەریم پرسەنامەیەكى راگەیاند.

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەڕێزان خانەوادەی كۆچكردوو وریا حەمەكەریم

بەڕێزان هاوڕێیانی كۆچكردوو لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی و هەموو رۆژنامەنووسان

زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی رۆژنامەنووس (وریا حەمەكەریم)م بیست كە لە رووداوێكی هاتوچۆدا گیانی سپارد. 

كۆچكردوو میدیاكارێكی دیار و رۆح سوك و خۆشەویستی خەڵك بوو، كۆچكردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.  بۆ ئەم كۆچە، هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشیتان لێ ئەكەم. خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.