کوردستان

ھەر بژین تیمی یەکێتی لە کەرکوک

نها نیوز – هەواڵەکان

عەبدوڵای کوێخا موبارەک، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، "ھەموان دەزانن دژی زۆرێک لە سەرکردایەتی و سیاسەت و بڕیارە حزبیەکانی یەکێتیم، بەڵام وا ڕاھاتوم ناتوانم بێ ھەڵوێست بم لە ئاست چاکەی گشتی و نیشتمانی".

عەبدوڵای کوێخا موبارەک  لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی: "ئەمڕۆ لە سەردانێکمان بۆ کەرکووک کە ماوەیەکی زۆر بوو سەردانی ئەو شارەم نەکردبوو، بەڕاستی دەستخۆشی زۆرم ھەیە بۆ تیمی یەکێتی لە کەرکووک لە ڕووی خزمەتگوزاری، مامەڵەی سیاسی، نەتەوەیی، خۆ گونجاندنی کورد و پێکھاتەکانی تر".

دەشڵێت: "لە ڕابردوو دژی ئەو جۆرە سیاسەتەی یەکێتی بووم لە کەرکووک، بەڵام ئێستا دان بەوەدا دەنێم کە بە سیاسەتێکی ژیرانە کەرکووک و کوردی ئەو شارەیان پاراستووە لە ناوچوون و لە ئاشوب و خزمەتێکی باشی شارەکەش دەکەن".

ناوبراو ھیوادارە ھەمان سیاسەتی ئەو تیمەی کەرکووک بگیرێتەبەر لە شارەکانی ھەرێم بۆ خزمەتکردنی خەڵک و جیاوازی نەکردن لە پێکەوەژیان و ڕایکردنی کاروبارەکانی ھاوڵاتیان.

لە کۆتایدا دەڵێت، "ھیوادارم ھەمان سیاسەتی ئەو تیمەی کەرکووک بگیرێتەبەر لە شارەکانی ھەرێم بۆ خزمەتکردنی خەڵک و جیاوازی نەکردن لە پێکەوەژیان و ڕایکردنی کاروبارەکانی ھاوڵاتیان".

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.