محەمەد کەمال: هەرێم خۆی پارەی مامۆستایانی گرێبەست دابین دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکدا بۆ نها نیوز ئاشکرایکرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لە هەڵوەشاندنەوەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن ڕاست نیە و ئەو هەواڵانە هیچ بنەمایەکیان نیە.
محەمەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نها نیوز سەبارەت بە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست وتی، "عێراق ئامادە نەبووە لیستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست وەربگرێت و پارەیان بۆخەرجبکات، بۆ یە لەناو لیستی مووچەخۆران حسابی بۆ نەکراوە".
دەشڵێت، هەرێم خۆی دەیزانی کە عێراق پارە دابین ناکات بەڵکو خۆی لە داهاتی ناوخۆ مامۆستایانی وانەبێژی کردووە بە گرێبەست بۆیە ئەوە مانای هەڵوەشاندنەوە ناگەیێنێت، بەڵکو هەرێم تاساڵی 2026 خۆی پارەی مامۆستایانی گرێبەست لە ئەستۆ دەگرێت.
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا هەرێم دەچێتە ژێرباری خەرجکردنی پارە بۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ؟ لە وەڵامدا وتی: "بەڵێ چونکە گرێبەستەکان هەڵنەوەشاونەتەوە و هەرێم مووچەکە دابین دەکات".
سەبارەت بەوەی کە ئەو هەواڵە دڵناخۆش کەر نیە بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە مامۆستایانی گرێبەست؟ لە وەڵامدا دەڵێت،نەخەیر.
|