خانەنشینان بڕی 100هەزار دینار لە مووچەیان بڕاوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2025 کرا، بەڵام خانەنشینان بڕی 100 هەزار دینار لە مووچەکەیان بڕراوە.
بەپێی زانیارییەکان خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە مانگەکانی ڕابدردوو لە مووچەی ئەم مانگەیان، کە 600 هەزار دینارە، بڕی100 هەزار دیناری لێبڕاوە، و ئەو خانەنشینانەشی کە مووچەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە هەمان بڕە پارەیان لێبڕاوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ساڵانە سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نوسراوێک وەزارتی دارایی فیدراڵ ئاگادار دەکاتەوە، کە بڕی 100هەزار دینار وەک هاوکاری بۆ هەر خانەنشینێک خەرج بکرێت، خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەش دەکەوێتە مانگەکانی دوو یان سێ.
ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردو،وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی بڵاوکردوە و بەپێی خشتەکەبێت بڕیارە لەماوەی چوار رۆژدا مووچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، بەڵام تائێستا چارەنوسی موچەی مانگی (12)ـی ساڵی 2024 دیار نییە.
|