بانگەوازێکی گرنگی و مێژووی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی" لە ئەنجوومەنی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆییدا چەندزانیارییەکی گرنگی لەسەر پلانی ئۆجەلان بۆ داهاتووی کورد ئاشکراکرد.
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی ڕایگەیاندووە، بەڕێز ئۆجەلان بەم زووانە بانگەوازێکی مێژوویی ڕادەگەیەنێت، و بۆیەکەمجارە بابەتێک ڕای گشتیی تورکیا و ئێوەش کە مەراقی دکەن بڵاوی دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆجەلان، ئامادەکاری دەکات بۆ چارەسەری هەمیشەی کێشەی کورد و دامەزراندنی تورکیایەکی دیموکراتیک، بۆیە ناوبراو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بانگەوازێکی مەزن دەکات.
بەوتەی باقرخان، ڕێبەر ئاپۆ لە پێناو چارەسەری هەمیشەیی کێشەی کورد لە تورکیا بانگەوازێکی مێژووی دەکات و دەڵێت، "دەسەڵاتدارانی تورکیا لە پێناو دیموکراسی و سەروەری یاسا بۆچی هەنگاوێک نانێت، چاوەڕێی چیە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەڵێ بەڕێز ئۆجەلان خەریکی ئامادەکردنی بانگەوازێکی مێژووییە و بەم زووانە ئەم بانگەوازە دەکات.
|