قوباد تاڵەبانی بڕیارێکی گرنگی بۆ ئەم شارە خستە بواری جێبەجێکردنەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، پڕۆژەی دوو سایدی خەلەكان – دوكان دەستپێدەكاتەوە و بەوتەی قائیمقامی دوكانیش بودجەی پێویست بۆ تەواوکاری پڕۆژەکە تەرخانکراوە.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد "بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بودجەی پێویست بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی دوو سایدی خەلەكان – دوكان تەرخاندەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی پێكهێناوە، تاوەكو تاوتوێی پڕۆژە بكەن و لە كێشە و ئاستەنگییەكان بكۆڵنەوە".
وتیشی "لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی لەكاتی خۆیدا پڕۆژەكە تەواودەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە راسپێردراوە دەستبەكارەكانی بكاتەوە".
لای خۆشیەوە هەر لە كۆنگرەكەدا نوێنەری كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دوو سایدی خەلەكان –دوكان رایگەیاند "قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بەڵێنی پاڵپشتی دارایی تەواوی پێداوین بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە و بەزووترین كات دەستبەكارەكانمان دەكەینەوە".
|