بارزانی و مەزڵوم عەبدی لەسەر هەستیارترین خاڵ کۆدەبنەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بەگوێرەی پێگەی ئەل مۆبیتۆر، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی (هەسەدە)، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کۆدەبنەوە.
پێگەی ئەل مۆنیتۆر، لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرایکردووە "مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتەوایی بە پاڵپشتی ئەمریکا چاوی بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ”هەسەدە” دەکەوێت".
بەوتەی هەمان سەرچاوە "مەزڵوم عەبدی لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا و لە بارەگای بارزانی لە هەولێر کۆدەبێتەوە".
پێگەکە ئەوەشی خستوەتە روو، بانگهێشتنامەکە لەلایەن بارزانی لەڕێگەی نێردراوەکەی، حامید دەربەندی پێشکەشکراوە، کە رۆژی دووشەممە لەگەڵ عەبدی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کۆبووەتەوە.
|