کوردستان

لەسەر ڕێگای زەڕایەن _ دەربەندیخان دوو بارهەڵگر بەیەکیاندادا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاشکرایکردووە، لەسەر ڕێگای دەربەندیخان – زەڕایەن ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕویداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە، لە سەر رێگای دەربەندیخان - زەڕایەن لە نزیک گوندی بیرکێ رووداوێکی هاتووچۆ ڕوویداوە و یەکێک لە بارهەڵگرەکان وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی ڕووی نەداوە و هەردوو شۆفێرەکە سەلامەت بوون و پێویستیان بە نەخۆشخانە نەبووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ڕووداوەکە لە ئەنجامی دەرچوونی هەڵەی یەکێک لە بارهەڵگرەکانەوە بووە.

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.