لۆگۆیەکی نوێ بە تاکسییەکان دەدرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی ئاشکرایکردووە، لەم مانگەوە دەستدەکرێت بە پێدانی لۆگۆی نوێ بۆ تاکسییەکان بەمەبەستی جیاکردنەوەی تاکسی دەرەوەی شار و ناوشار.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لەم مانگەوە پێدانی لۆگۆی نوێ بە تاکسیەکان دەدرێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە، لە ئێستادا هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون، بەمەبەستی پێدانی لۆگۆی نوێ بە تاکسییەکانی ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لۆگۆکە بەشێوەیەک جیاکراوەتەوە کە بۆ تاكسیی ناوشار ڕەنگی لۆگۆكە سەوزە و دەرەوەی شار ڕەنگی لۆگۆكە سوورە، دەڵێت، ئەم کارە بۆ ئەوەیە كاری تاكسیی ناوشار و دەرەوەی شار جیابکرێتەوە.
دەشڵێت: ڕەزامەندی بۆ پێدانی ئەو لۆگۆیە وەرگیراوە و چاوەڕوانی کاری لیژنەکانین.
|