کوردستان

لە ناو شاری سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە نیوکلیۆ ماددەی هۆشبەر

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، شکست بەپیلانێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر دەهێنێت.

لە ڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی 12ـی 1ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان پیلانی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو ( یاری تاوڵە ) ئاشکرا بکەن، و دوو تۆمەتباری بازرگان دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان, لەم چالاکییەدا لە ناو شاری سلێمانی، دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە نیوکلیۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری( تلیاک)، ماددەکە لەدەرەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان و هەوڵی ناردنی بۆ ووڵاتی ئوسترالیا و دواتر بۆ ووڵاتی بریتانیا درابوو.

لە کۆتایدا نوسیویەتی، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (25) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.