پزیشکی دادی سلێمانی: ئەو ژنەی نەشتەرگەری راکێشانی چەوری کردووە نەخۆشی دڵی هەبووە
نها نیوز – هەواڵەکان
ژنێکی تەمەن 41 ساڵ لە سلێمانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوریی لەیەکێک لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان گیانی لەدەستدا. پزیشکی دادی سلێمانی لەبارەی هۆکارەکەیەوە ئاشکرایکردووە کە چارەخواز نەخۆشی "دڵی هەبووە و پزیشکەکە پشکنینی پێشوەختەی" بۆ ئەنجام نەداوە.
پزیشکى دادى سلێمانى بە میدیای گۆڕان دەڵێت "پێش ئەنجامدانى هەر نەشتەرگەرییەک جا بەکارهێنانى بێهۆشکاریی گشتى بێت یاخود نا، کۆمەڵێک پشکنین هەیە دەبێت ئەنجام بدرێت، کە گرنگترینیان ئیکۆى دڵە، بەڵام ئەو پشکنینە بۆ ئەم نەخۆشە ئەنجام نەدراوە".
ئاشکرایکرد "بەپێی راپۆرتى پزیشکى داد، ئەو نەخۆشە کێشەى دڵى هەبووە و بەرگەى حەوت کاتژمێر مانەوەی لەژێر نەشتەرگەریی و بێهۆشیی نەگرتووە و پێویست بووە پزیشکەکە پێش نەشتەرگەرییەکە ئەو پشکنینەى بۆ ئەنجام بدات".
|