نها نیوز – هەواڵەکان
دابەشکردنی پۆستەکانی یەکێتی و پارتی نزیکبوونەتەوە لەبەرباس و وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هەردوولا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم به‌رده‌وامیی هه‌یه و لەئێستاشدا لە جێبەجکردنی کارە هونەرییەکانن. هاوکات ئاشکراشی دەکات کە دوای جێبەجێکردنی ئەو کارەیە دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو دوو حزبە دەکەوێتە بەرباس.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكیدا به ماڵپەڕی فەرمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاند "له‌ئێستادا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌رده‌وامه و كاره هونه‌رییه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه تایبه‌ته به بهرپرسیارێتییهكان و شێوه‌و سیاسیه‌تی پێكه‌وه كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌ی كه ده‌بێت كاری له پێشینه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بێت، دوای ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌و كات باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت، بۆیه تاوه‌كو ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر پۆسته‌كان له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نه‌كراوه".
وتیشی "راسته كات گرنگه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام گرنتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌تێكی سه‌قامگیر پێكبهێنرێت كه ببێته ئارامی خۆشگوزه‌رانكردنی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان".
پیرە ئاماژە بەوەش دەکات "خه‌ڵكی كوردستان چیتر ئارام ناگرن له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و پێویسته له‌كابینه‌ی داهاتوودا كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌خه‌ڵك بكه‌ین.
له‌سه‌ر پرسی مووچه وتەبێژی یەکێتی ئاشکرایکرد "بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له حكومه‌تی عێراق یان هه‌رێم هه‌یه، كه بووەته هۆی دواكه‌وتنی مووچه، گرنگه بوێری ئه‌وه هه‌بێت دان به‌هه‌ڵه‌كه‌دا بنرێت و هاوكاری یه‌كتر بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كان، جا له لیستی مووچه‌خۆراندایه یان له ژماره‌كاندایه".
ناوبراو دەشڵێت "له عێراقیش كه‌سانێك هه‌ن كه چاویان به سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر حكومه‌ت، هاوكات كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵێت".