کوردستان

12ڕۆژە مووچەی مانگی 11 لەبەغداوە بۆ هەرێم هاتووە دابەشی ناکەن

نها نیوز – هەواڵەکان

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاندووە، 12ڕۆژە مووچەی مانگی 11 لەبەغداوە هاتووە بۆ هەرێم، ئەگەر مووچەی مانگی 10 تان پێ نەداوە بۆ دابەشی ناکەن؟.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ هێندە دژی ئەو میلەتەن کە مووچەکەی بەبارمتە ئەگرن ؟ ویژدانتان ئەگەر ماوە باجارێک ئازارتان بدات کەخەڵک بەو زستانە بێ نەوت و بێ کارەباو بێ بازاڕو بێ پارەو قەرزارە؟

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ئەمساڵ نادیارە و تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی دیاری نەکراوە لە كاتێكدا نزیك دەبینەوە لە كۆتایی ساڵی 2024.

14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.