یهپهگه و تهحریری شام رێككهوتن
نها نیوز - هەواڵەکان
یەپەگە و تەحریرشام لەسەر مانەوەی ئەو هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە دوو گەڕەکی کوردنشینەکانی حەلەب رێککەوتن.
یەکینەکانی پاراستنی گەل لەگەڵ چەکدارانی تەحریری شام سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی یەپەگە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود لە حەلەب رێكکەوتن.
یەکینەکانی پاراستنی گەل گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کە ژمارهى دانیشتوانی زیاتر لە 300 هەزار کەسە تیایدا ئەنجومەنێکی مەدەنی پێکدەهێنن تاوەکو درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن.
هەروەها بەپێی ئەو رێککەوتنە سەرجەم ناوەند و پێکهاتە کوردییەکان لە ئەو گەڕەکانە درێژە دەدەن به چالاکی ئاسایی خۆیان و دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە دەتوانن بە شێوەی ئاسایی هاتوچۆی گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب بکەن.
|