هەسەدە بەبێ شەر فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزوری کۆنتڕۆڵکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا ئاشکرایانکردووە، بەشێوەیەکی خێرا سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی شاری دێرەزور و دەوروبەری کشاوەتەوە، بەوهۆیەشەوە هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده) فڕۆکەخانەی سەربازیی شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.
ئهمڕۆ ههینی، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە، دوای ئەوەی هێزەکانی رژێمی سووریا و فەرماندە سەربازییەکانی گرووپەکانی نزیک ئێران لەپڕ لە دێرەزوور و دەوروبەری کشانەوە، هێزەکانی سوریای دیموكرات شوێنیان گرتنەوە و جێگیربون.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر سوپای سووریا ڕایگەیاندبوو، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانەکانی، لەنێویاندا رووسیا "پێگەی تیرۆریستان و ئۆتۆمبێلەکانیان لە حەما دەکەینە ئامانج".
لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت، هێزەکانی سووریای دیموکرات چەندین ناوچەیان لە پارێزگاکانی دێرەزوور، رەقە و حەلەب کۆنتڕۆل کردووە.
|