کوردستان

لەسەر شەڕەکەی زانکۆیەکی سلێمانی نها نیوز زانیاری ئاشکرا دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زانکۆی چوارچرا لە سلێمانی دوو خوێندکار لە کافێ توشی دەمەبۆڵە دەبن و هەردوولا براکانیان بانگ دەکەن و شەڕ روودەدات و بەهۆیەوە  برینداری لێدەکەوێتەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت "شەڕەکە زۆر ئاساییە و دوو کەس برینداربوون".

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری نها نیوز، دوو خوێندکار لە کافێی زانکۆی چوارچرا دەبێتە دەمەبۆڵەیان هەڕەشە لەیەک دەکەن بۆ دەرەوەی زانکۆ٬ هەردوولا براکانی خۆیان بانگکردووە، دواتر لە حەوشەی زانکۆکە کردوویانە بە شەڕ بە چەقۆ و دار هێرشیانکردووەتە سەر یەکتری.

لەوبارەیەوە هانۆ ئەحمەد، پەیامنێری نها نیوز لەگەڵ نەقیب سەرکەوت وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دواوە و ناوبراو پێی وتووە "شەڕەکە زۆر ئاساییە، دوو کەس بریندارن کەسێکی ئاسایییە لەگەڵ یەکێک لەو خوێندکارانە".

وتیشی "خوێندکارێک هاتووەتە ناو زانکۆو ئیتر بووە بە شەڕ لەگەڵ دوو خوێندکاری دیکە، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بووە ئەویش سەر شکان و برینداری سووک بووە".
2024-12-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.