کوردستان

کەی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە؟

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی پارتی ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەم زوانە لەگەڵ یەکێتیی کۆدەبنەوە.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەی کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی وتی "لەم چەند رۆژەی داهاتوودا لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە، و گفتوگۆ دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

وتیشی "کۆبونەوەکان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش بەردەوامە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمووان دەبێت هەست بە بەرپرسیاری بکەن لەبەرامبەر ئەم بارودۆخەی کە لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە، و پێویستە لە پێناو بەرژەوەندیەکانی کوردستان کابینەی نوێ زوو پێکبهێندرێت.

 
2024-12-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.