وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجیی دام و دەزگاکانی ڕاگرت
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، بریار دراوە بە ڕاگرتنی سەرجەم خەرجییەکانی دام و دەزگاکانی حکومەت تا دواى سەرى ساڵ.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاندووە، بەهۆی نزیک بوونەوە لە کۆتایی ساڵی 2024، پێویستە سەرجەم پێشینەی فەرمانگەکان تا چەند ڕۆژێکی دیکە بدرێت، بڕیارەکە بە مەبەستی دیاریکردنی هەلی گونجاوە بۆ یەکە ژمێریارییەکانی بەستراو و نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بۆ پاکتاوکردنى ژمێرکارییەکان و گەیاندنیان بە وەزارەت لە بەروارى 10ى کانوونى یەکەم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە هەشتی ساڵی 2024، سەرجەم خەرجییەکانی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگیران.
ساڵانە لە مانگی 12وە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەمەبەستی پاكتاوی ژمێرەی كۆتایی ساڵ، سەرجەم خەرجییەكانی حکومەت ڕادەگرێت.
|