تورکیا هەوڵی گەیشتن بە سێ ئامانج لە سوریا دەدات؛ "یهكێكیان دژی كورده"
نها نیوز - هەواڵەکان
شارەزای سەربازی و جەنەراڵی پێشوی هێزی ئاسمانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، کە تەماحەکانی وڵاتەکەی لە باکوری سوریا بۆ سێ ئامانجه، كه یهكێكیان روبهڕوبونهوهی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده)یه. دەشڵێت چونکە "تورکیا هەسەدە بە لقێکی پەکەکە ناودەبات".
ئەردۆگان کاراکۆش، شارەزای سەربازی و جەنەراڵی پێشوی هێزی ئاسمانی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیی وت "ئەنقەرە لە کۆتاییدا دەتوانێت به سێ ئامانجی ماستەرپلانی درێژخایەنی خۆی لە سوریا بگات".
ئهو شارەزا سهبازییه گریمانە دەکات کە چەکدارانی لایەنگری تورکیا بتوانن هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) لە رۆژئاوای فوراتەوە بەدرێژایی سنوری تورکیا دەربکەن، ئەوەش بە مانای بەهێزکردنی ئاسایشی سنورەکان دەبێت، چونکە "تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد (یەپەگە) كه پێكهێنهری سهرهكی ههسهدهیه بە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی نایاسایی (پەکەکە) ناودهبات، كه توركیا نزیكهی چوار دهیهیه لهگهڵدا له جهنگدایه".
پەیوەست بەو بابەتەوە کادار بیری، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کوردانی بێ سنور رایگەیاند "تورکیا هەوڵ دەدات ئامادەیی سەربازی و سیاسی خۆی لە باکوری سوریا لەژێر چەتری ئەو زاراوەیەی کە بە "ویلایەتی 82" ناسراوە، بەهێزتر بکات، کە زاراوەیەک رەنگدانەوەی تەماحەکانیەتی بۆ لکاندنی بەشێک لە خاکی سوریا به وڵاتهكهیهوه".
لەلایەکی دیکەشەوە سەمیر ساڵحە، پرۆفیسۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پێیوایە "تورکیا پلانی ئێستای ناوچەیی ئەوەیە هەوڵدەدات ئێران ناچاربکات سوریا بەجێبهێڵێت، ئەوەش تەحەددایەکی گەورەیه بۆ رژێمی دیمەشق، کە بۆ مانەوە پشت بە پشتیوانی ئێران دەبەستێت. لەلایەکی دیکەوە تورکیا هەوڵدەدات ئەو لاوازییە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی خۆی رێکبخاتەوە کارتەکان لە هەرێمەکەدا بههێزتر بكات".
|