نها نیوز - هەواڵەکان
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەهۆى دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە هۆشدارى توند بە حکومەتی کاربەڕێکەر دەدەن و بەهۆیەوە چارەنوسی حەوت داواکاری قورس دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە ئامادەبوونی چەند مامۆستایەک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگەیاند "بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیان و جێبەجێنەکردنى داواکاریەکانیان ئەوا هەموو ڕێگەیەکی یاسای و مەدەنی دەگرنەبەر بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان و بێدەنگ نابن".
ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەم سیاسەت و ڕەفتارەی دەسەڵات و حکومەتی کاربەڕێکەر ڕەتدەکەنەوە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی و پشتگیریی لە ماف و داوا ڕەواکانی مامۆستا و فەرمانبەران دەکەن.
مامۆستایان لەو کۆنگرەیەدا داواشیانکردووە، کە پێویستە بە زووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، لەوە زیاتر ستەم لە مامۆستایان نەکرێت و یاری بە ژیان و هەستی مووچەخۆران ڕابگیرێت.
لەگەڵ داوا سەرەتاییەکانیان، ئەوان بەڵێنی چارەنوسی کۆمەڵێک داواکاری دیکە دەکەن کە بۆیان یەکلایی بکرێتەوە و ئاشکرای دەکەن "پێویستە بە زووترین کات مووچەی مانگەکانی 11،10 و 12ى ئەمساڵ دابەش بکرێت، و پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە لەگەڵ تەوتینکردنی مووچە، و بەهەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست، دیارییکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی ساڵانی ڕابردووی مامۆستا و فەرمانبەران".
ئەوەشیان خستە روو. لە ئەگەری بەدەمەوە نەهاتن و جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانی مامۆستایان، ئەوە هەموو ڕێگەیەکی یاسای و مەدەنی دەگرنەبەر بۆ بەدەست هێنانی مافەکانیان و بێدەنگ نابن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى 64 رۆژە مووچەی مامۆستا و فەرمانبەران لە هەرێم دابەشنەکراوە، لە کاتێکدا لەلایەن بەغدادەوە بڕى 761 بۆ مووچە نێردراوە، بەڵام بەرپرسانى هەرێم بە بیانووى کورتهێنان ئامادەنیین دەست بە دابەشکردنى مووچە بکەن.